بە ئامادەبوونی وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و دەستەی ڕاهێنەران لە تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتوان ، لەنێو کارگێڕی یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پیێشمەرگە پیێشوازی کرا لە نەجم الاوسی ئەندام لە لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق .
مەبەست لەو سەردانە فەرمیییەی ناوبراو پشکنینی یاریزانانی لاوان و تازەپێگەیشتوانی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و ئامادەکاریانە بۆ بەشداری لە خولەکانی ئێراق کە بڕیارە لە داهاتوو ئەنجام بدرێت .
سەبارەت بە ئامادەکاری و چاودێریکردنی یاریزانان ، وسام محەمەد سەرپەرشتیاری تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە ساڵانە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق چالاکی جۆراوجۆری لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دەبێت و لەم وەرزەش یەکێتی ناوبراو خولی تۆپی پێی لاوان و تازەپێگەیشتوان بۆ ئاستی یانە پلە یەکەکانی ئێراق ئەنجام دەدات کە وەک یانەی پێشمەرگە بەشداری لە هەردوو خول دەکەین و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواومان هەیە.
بازگ وتیشی ، سەردانیکردنی بەڕێز نەجم الاوسی وەک ئەندامی لیژنەی پێشبڕکێکان لە نزیکەوە بینین و پشکنینی یاریزانانە لە تەمەن و پێگەی یاریکردنیان ، کە ئەوەش گرنگی زۆری بۆ یانەکان دەبێت تا بە شێوەیەکی گونجاو دوور بە هەموو گۆڕانکارییەکی تەمەنی بەشداری بە یاریزانانیان بکەن .[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,033 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!