=KTML_Bold=هۆکاری نیگەرانیەکانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ئاشکرا دەبێت=KTML_End=
#شێخ نەهرۆ کەسنەزانی# ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی شاری #سلێمانی# جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی لە عەمانی پایتەختی ئوردن. بەپێی زانیارییەکان بەنیازە تەنیا بەسەردان بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمەش تەنیا بۆ بینینی دایکی و براکانی.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە ئێستادا نیگەرانە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم و پێی وایە ڕێگری جۆراوجۆری لێکراوە و ڕێگا نەدراوە شێخ نەهرۆ و براکانی هیچ پڕۆژەیەکی بازرگانی لە هەرێم ئەنجام بدەن. بە وتەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی تەنانەت ڕێگە نەدراوە لقی کۆمپانیاکانیشیان لە سلێمانی بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە شێخ نەهرۆ و براکانی خاوەنی کۆمپانیای سوتەمەنی و پاڵاوگەن، بەڵام ڕێگریان لێکراوە لەو بوارەدا لە هەرێم کاربکەن.
بەهۆی نیگەرانییەکانیشی لە بەرپرسانی هەرێم، شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەست بەرداری ئەو بیرۆکەیە بووە کە سلێمانی بکات بە ناوەندی سەرەکی تەریقەتەکەی. لە ئێستاشدا سلێمانی جێهێشتووە و لای کەسە نزیکەکانی وتویەتی ”تەنیا بەسەردان دەگەڕێتەوە سلێمانی”. بەڵام تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی بە شێخ مەڵاس و شێخ جونەیدی برای دەسپێرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 534 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!