#ئارێز عەبدووڵڵا#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# ناکۆکی قوڵیان هەیە و یاسای هەڵبژاردنیش تەنیا لە بەرژەوەندی پارتییە.
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە لێدوانێکیدا ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە حیزبەکەی دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت و دەڵێت ”ئێمە بە هیچ شێوەیەک دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن نین، بەڵام ئێمە لەگەڵ ژمارەیەک حیزبی دیکە داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنمان کردووە و پێمان وایە ئەو یاسایە تەنیا لە بەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە”.
بەبڕوای ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دەبێت یاسای هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە شێوەیەک هەمواربکرێتەوە کە لە خزمەت پڕۆسەی سیاسیی بێت لە هەرێم.
ئارێز عەبدوڵڵا، سەبارەت بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەڵێت ”لەگەڵ پارتی ناکۆکی قوڵمان هەیە و کێشەی زۆرمان هەیە، بەڵام مانای وانییە پەیوەندیمان نەبێت. بەڵکوو پێمان وایە لە داهاتووییەکی نزیک لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ دەگەینە ڕێککەوتن”. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,478 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!