دوو بان و باگوردانێک نابێ.
دووبان و باگردێنێکیان نەوتووە.
باگوردان: باگردێن ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە بەرد یان داری گران درووستدەکرێت، بۆ گێڕانی بان بەکاردێت، گوندەکانی وڵاتی کوردەوار بانیان گڵە و هەر بانێک باگردێنێکی بۆ بانگێڕان لێیە. پەندەکە مەبەستی لە وەیە کە هەر مرۆڤێک دەبێت پێویستییەکانی ژیانی خۆی، بۆخۆی دابینی بکات، نابێت هەر ڕۆژەی بۆ پێویستییەک بۆ ماڵێک ڕابکات. [1]