بە پەژارە و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنوس و وەرگێر و نوسەر و مامۆستای پەروەردەکاری گەلەکەمان، مامۆستا
عەبدولکەریم شێخانیعەبدولکەریم شێخانیمان بیست.
بە لەدەستدانی مامۆستا عەبدولکەریم، زیانێکی گەورە بەر ڕەوتی ئەدەب و وەرگێڕان و بواری ڕۆژنامەنووسی کوردو پەروەردەو فێرکردن کەوت.
لە ژیانی خۆیدا مامۆستا نمونەیەکی جوانی خزمەتکردنی گەلەکەی بووە، سەرباری خراپی باری تەندروستی تا دواین ساتەکانی لە ژیاندا بەردەوام بوو لەسەر ڕێگەی خزمەت و خەرمانی بەرهەمی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ڕۆژنامەنوسی خۆی زیادکردوو؛ وەک سامانێک پێشکەشی کتێبخانەی کوردی و خوێندەوارانی گەلەکەی خۆی کرد.
لە کایەی فێرکردن و پەروەردەشدا چەند نەوەیەکی وڵات لەسەر دەستی مامۆستا پەروەردە بوون و گۆشکران و ئێستا لە خزمەتدان.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادەی مامۆستا دەکەین، و خودای گەورە بەمیهری خۆی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت؛ سەبوری و ئارامی بە خێزان و دۆستانی مامۆستا ببەخشێت.
[1]
باڵیۆز د.
محەمەد سابیر ئیسماعیلمحەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!