#ئاراس شێخ جەنگی# ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەشدارینەکردنی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، ئەو کۆنگرەیە خوێندنی فاتیحەیە لەسەر گۆڕی یەکێتی.
ئاراس شێخ جەنگی لەمیانی پەیامێک ڕایگەیاند، ئەم کۆنگرە بۆ ئەوەیە #بافڵ تاڵەبانی# بە فەرمی بکەنە سەرۆک، بۆیە بەهیچ شێوەیەک بەشداریی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ناکەم.
هەروەها ڕایگەیاند، ئەم کۆنگرەیە هیچ شەرعییەتێکی نییە، لانی کەم دەبوو چەند مانگێک دەرفەت هەبوایە بۆ ئامادەکاریی، ئەوەشی ئاشکراکرد، کە لە ئێستاوە ڕێکەوتی #31-08-2023# لیستی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییان ئامادەکردووە و ئەوانەشی نابێت بەشداربن، یاخود دەربچن دەستنیشانکراون، هەروەها بڕیاریانداوە هەندێ لە سەرکردە دێرینەکان بگەڕێننەوە، ئەمە تەسفیە حیسابە.
ئاراس شێخ جەنگی، کە برای #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی یەکێتییە، لەبارەی داهاتووی خۆی ئەوەی ڕاگەیاندووە، واز لە سیاسەت ناهێنم و بەردەوام دەبم، بەڵام جارێ نامەوێت لەبارەی داهاتوومەوە باسی هەموو شتێک بکەم. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,440 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!