بە مەبەستی ئامادەکاری و هەڵسەنگاندنی ئاستی یاریزانەکانیان، فێرگەی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری لە فێرگەی بالەی بامۆکی شاری #هەڵەبجە# کرد.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #22-08-2023# و بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و لەنێو هۆڵی داخراوی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانە، تیپی بالەی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە دوو یاری دۆستانەی لە بەرانبەر فێرگەی بالەی بامۆکی هەڵەبجە بۆ هەمان ئاستەکان ئەنجام دا، سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو یاریانە نەهرۆ عەدنان ڕاهێنەری فێرگەی بالەی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیپەکەمان لەم وەرزەی پشووەدا ئامادەکاری زۆر باشمان ئەنجام داو بە گرنگی دەزانین، ئاستی یاریزانەکانمان هەڵبسەنگێنین و ئامادەکاریان پێبکەین بۆ بەشداری لە خولەکانی ئێراق دا.
نەهرۆ وتیشی، دوو یاری دۆستانەمان بۆ تەمەنەکانی 2005-2006 و وە 2007 بۆ سەرەوەمان ئەنجام داو ئاستی یاریزانەکانمان هەڵسەنگاند.
ڕاهێنەری فێرگەی بالەی یانەی پێشمەرگە وتیشی، کار بۆ ئەوە دەکەین لە داهاتوو یاریزانانی خۆمان جێگەی یاریزانە دەرەکییەکانمان بۆ بگرنەوە و هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی فێرگەی بالەی یانەی پێشمەرگەوە نەوەیەکی نوێی یاریزان پێبگەیەنین. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 333 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!