یارییەکانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەردەوامی دەبێت و بڕیارە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29-08-2023 جەولەی دووەم لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولەکە بەڕێوە بچێت.
لەو جەولەیەدا و دووبارە کوڕانی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیاندا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی پیرەمەگرونی سەرکەش دەکەن.
پێشمەرگە لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولی کوردستان توانی بە ئەنجامێکی گرنگ لە تازەپێگەیشتووانی یانەی شێروانە بباتەوە و بۆ ئەو یاریەشی بە هەمان گڕوتینەوە دەچنەوە نێو یاریگە.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لیستی دەستەی ناوبژیوانان و خشتەی یارییەکانی ئاشکرا کردووە کە بەم شێوەیە دەبێت.
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 861 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!