پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18 / 9 / 2023 فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە #سلێمانی# لە لایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموو لایەکیشی ڕووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی کرا و بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکار بووبیت ڕووبەڕووی سزا و یاسا و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەر بڕوات .
بۆ ڕایگشتی ڕووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیارییەکان بە شاراوەیی دەهێڵینەوە و لە داهاتوودا ڕاستییەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکەین.
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەمان.
سەرشۆڕی و مەرگ بۆ نۆکەران و خیانەتکاران وناحەزانی گەلەکەمان. [1]
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان
CTG
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=