جەولەی دووەم لە قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەو جەولەیەدا و لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #29-08-2023#، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیدا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی پیرەمەگرون کرد و لە بەرانبەردا تازەپێگەیشتووانی پیرەمەگرون بە بێ گۆڵ یاریگەیان جێهێشت.
یارییەکە بۆ کوڕانی پێشمەرگە یەکلایەنە بوو دوایی ئەوەی هەر لە خولەکەکانی سەرەتایی گێمی یەکەم توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و تا کۆتاییەکانی 6 گۆڵ یان تۆمار کرد و دووەم بردنەوەی یەک لە دوایی یەکیان مسۆگەر کرد.
ئەمە و لە گێمی یەکەم یاریزان، مستەفا عودەی خاوەن هاتریکی یارییەکە لە خولەکەکانی 28 و 32 دوو گۆڵی تۆمار کردوو هەروەک لە خولەکی 40 سامی سەعید پێشمەرگەکانی کردە خاوەن سێیەم گۆڵ، ئەمە و لە خولەکی 54 دووبارە مستەفا عودەی گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی تیمەکەی تۆمار کردوو لە خولەکەکانی 61 و 79 شدا هەریەک لە یاریزانان، (ڕەهەند غەفور و محەمەد جەزا) تیپی تۆپی پێی یانەکەیان کردە خاوەن گۆڵەکانی پێنجەم و شەشەم و سەرکەوتنێکی گرنگیان بۆ یانەکەیان بەدەست هێنا، بەو ئەنجامەش پێشمەرگە بووە خاوەن 6 خاڵ لە دوو یاری دا.
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 963 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!