کاتێک گورچیلەکان بە هەر هۆکارێک بێت نەخۆش دەکەون و سست دەبن، کاریگەریی لەسەر کارکردنی تەواوی ئەندامانی جەستە درووستدەکات، هەر بۆیە پێویستە پارێزگاری لێبکەیت و دووربکەویتەوە لە هەر خواردن و خواردنەوەیەک کە زیانی پێبگەیەنێت.
چوار جۆری خۆراک جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
1. پەتاتە
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و B6، هەروەها بێتا کارۆتینی تێدایە، ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت، کە هاوسەنگی سۆدیۆم لە جەستەدا ڕادەگرێت و ڕێگری دەکات لەوەی زیان بە گورچیلەکان بگات.
2. سپێناخ
ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە، پارێزگاری لە گورچیلەکان دەکات و یارمەتیی باشتر کارکردنیان دەدات.
3. سیر
ئەو ماددە خۆراکییانەی لە پێکهاتەیدا هەیە بۆ گورچیلەکان پێویستە و بە تەندرووستی دەیانهڵێتەوە.
4. کەلەرم
ڤیتامین K و C لە پێکهاتەیدا هەیە، ڕێژەیەکی زۆریش لە ڕیشاڵی تێدایە، بە یەکێک لە تەندرووستترین خۆراکەکان دادەنرێت بۆ گورچیلەکان.
[1] كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 394 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!