پڕۆسەی دەنگدان لە کۆنگرەی نۆیەمی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سکرتاریەت کۆتاییهات کە تێیدا حەوت ئافرەت بە ئەندامی دەستەی سکرتاریەت هەڵبژێردران و سێ دیکەیش بە یەدەگ دەستنیشان کران.
کاتژمێر دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ #22-12-2023# لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پڕۆسەی دەنگدان بە بەشداری 142 ئافرەت دەستی پێ کرد و تێیدا حەوت ئافرەت بە ئەندامی دەستەی سکرتاریەت هەڵبژێردران و سێ دیکەیش بە یەدەگ دەستنیشان کران.
هەر یەک لە زیبا تەها لە #هەولێر# بە 100 دەنگ، شاناز محەمەد لە هەولێر بە 70 دەنگ، زەری نەوزاد بە 61 دەنگ لە #دهۆک#، سوهام سەڵاح بە 55 دەنگ لە دهۆک، لیا سەیفەددین بە 76 دەنگ لە #سلێمانی#، دلڤین خەلەف بە 82 دەنگ لە #نەینەوا#، کەژاڵ هیدایەت بە 61 دەنگ لە #کەرکووک# بە ئەندامانی دەستەی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵبژێردران.
هەروەها هەر یەک لە ڕێژین سیامەند لە هەولێر، دلڤین شەماڵ لە دهۆک و شاد ڕزگار لە سلێمانی بە یەدەگ هەڵبژێردران.
ڕۆژی پێنجشەممە #21-12-2023#، بە بەشداریی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) دەستی پێ کرد.
نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و ئێوارەی ئەمڕۆ 22-12-2023 بەکۆتاییهات. [1]