نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب دەکات بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە
06-12-202306-12-2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
بەڕێزیان وێڕای ھاوخەمی، ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت. لای خۆیەوە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.
[1]