ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە #02-12-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دوبەى، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا کرد.
ڕێوڕەسمەکە هاوکات لەگەڵ بەردەوامیى کار و چالاکییەکانى کۆنفرانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانى کەشوهەوا (COP28) بە بەشداریى میوانان و ئامادەبووانى کۆنفرانس، بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە ناوى هەرێمى کوردستانەوە، پیرۆزبایى لە بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکى ئیمارات و گەلەکەى کرد و هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنى بەردەوامى بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانى پێنجشەممە #30-11-2023# لەسەر بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى ئیمارات، بۆ بەشدارى لە کۆبوونەوەى لووتکە و کردنەوەى کۆنفرانسی (COP28) دا گەیشتە دوبەى و لە پەراوێزى کۆنفرانسەکەدا چاوى بە ژمارەیەک لە سەرۆک و شا و سەرکردەى وڵاتان کەوت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 495 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!