لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، #عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# سەرکردەی پێشووی #بزووتنەوەی گۆڕان# و کادیری دیاری #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەمانچەیەک و دوو چەکی جۆری ئێم فۆڕ دەکاتە دیاری بۆ کارمەندێکی ئاساییشی پارتی.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بە کارمەندێکی ئاساییشی پارتی دەڵێت ”لەبەر ئەوەی تۆ کادیرێکی دڵسۆزی بڕیارمدا، دەمانچە شەخسییەکەی خۆمت پێشکەش بکەم”.
دواتر هەر لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک مێزێکی لە بەردەمدایە و لە مێزەکەدا دوو چەکی جۆری ئێم فۆڕ دەردەهێنێ و بەو کارمەندەی ئاساییش دەڵێت ئەو چەکەش دەکەم بە دیاری بۆ برادەران.
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کاردانەوەی زۆری درووستکردووە و نازانرێت لە بەرانبەر چ کارێک ئەو سەرکردە سەربازییەی پارتی ئەو کارمەندە بەو شێوەیە خەڵات دەکات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 270 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!