مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان) کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری
شارەزوورشارەزوور و
سەیدسادقسەیدسادق، خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و خزم و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
[1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
01-01-202401-01-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!