لە ماوەی ڕابردوو هێزێکی سوپای ئێراق هەوڵی چۆڵکردنی دەیان خانووی هاووڵاتییانی کوردی لە گەڕەکی نەورۆز لە #کەرکووک# دا، ئەوان ڕەتیان کردەوە خانووەکانیان چۆڵ بکەن، بەو هۆیەوە گرژی درووست بوو و مانگرتن دەستی پێ کرد، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە پێشوازی شاندێکی دانیشتووانی ئەو خانووانە ڕایگەیاند کە پێویستە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و مافی ئەوان بێتە پاراستن.
ئەمڕۆ #شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە #بەغدا# پێشوازی لە شاندێکی دانیشتووانی خانووەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک کرد، کە داوای چۆڵکردنی خانووەکانیان لێ کراوە، دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتییان دەکات و کار بۆ نەفەوتانی مافەکانیان و نەهێشتنی ترس و نیگەرانییەکانیان دەکات.
لە بەیاننامەکەی نووسینگەکەی کە لەسەر زاری شاخەوان عەبدوڵڵاوە هاتووە، پێویستە کێشەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر بکرێت و هاووڵاتییانی پارێزراو بن، پێویستە دامەزراوە تەناهییەکان هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی مافە دەستووری و یاساییەکانی هەموو ڕۆڵەکانی ئەو پارێزگەیە بدەن، جیا لە دابینکردنی سەقامگیری و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەی هەوڵی یاریکردن بە ئاساییشی دەدەن، ڕێگریش لە پێشێلکاری بۆ سەر هاووڵاتییان و موڵک و ماڵیان بکەن.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو سوپای ئێراق داوای چۆڵکردنی 122 خانووی لە خێزانە کوردەکان لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک کرد، ناڕەزایەتی و ئاڵۆزی درووست بوو، ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند، بڕیار درا بە پەلەنەکردن لە جێبەجێکردنی چۆڵکردنی خانووەکانی کۆمەڵگەی ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی بەرگری، واتە کۆمەڵگەی واستی لە گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکووک، تا کاتی دەرچوونی ڕاگەیاندنێکی نوێی ئەمینداریەتییەکە لەوبارەوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 635 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!