ئەمڕۆ
16-10-202316-10-2023 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی،
فازڵ میرانیفازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە (مەمەد مەولود یاکوت) کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرھێنانی میوانان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکان و دۆخی گشتی ئێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بە پابەندبوون بە دەستوور و لە ڕێگای دیالۆک کرا.
ھەروەھا میرانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە مافی گشت پێکھاتەکانی ئێراق پارێزراو بێت و سەقامگیری ئەمن و ئاساییش لە ناوچەکە لە خزمەتی ھەموو لایەک دایە.
ھاوکات کونسوڵی گشتی تورکیا سوپاسی مەکتەبی سیاسی کرد بۆ ئەم دیدارە و ھیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدات، بەتایبەتیی لەو بوارانەدا کە بۆ ھەردوولا گرنگن.
دواتر پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئێستا باشە و پێویستە باشتر بکرێت و چەند پرسێکی دیکە کە جێی بایەخی ھاوبەشن، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.
[1] كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 371 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!