دوای ئەوەی دوێنێ #22-01-2024# ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق پەسەندکرا، گوتەبێژی بەشی ھەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەتوانن یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان بکەن و پارتیش لە #نەینەوا# و #کەرکووک# دەست بە دانووستان دەکات.
ھاوار محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەڕووی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق دەتوانن دەست بە کۆبوونەوەی خۆیان بکەن، بەڵام پێویستی بە ڕێککەوتن ھەیە بۆ ئەوەی پارێزگار دیاری بکرێت، بەتایبەتیی لە ھەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک، ھیچ لایەنێک ناتوانێت بەتەنیا پارێزگار دیاری بکات و پێویستی بە ڕێککەوتنی کوتلەکانی ئەنجوومەنی پارێزگایە.
محەمەد دەشڵێت: پارتی لە ھەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک دەست بە دانووستان دەکات بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی درووست بکات بۆ دیاریکردنی پارێزگار و حکوومەتی خۆجێی ھەردوو پارێزگاکە.
ھاوار محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: مەرج نییە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەن پارێزگار دیاری بکرێت، تەنیا بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی یەکەم بەڕێوەدەبات تا سەرۆک و جێگری ئەنجوومەن دیاری دەکرێن، دواتر پارێزگار لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە دیاری دەکرێت، بەڵام پێویستی بە ڕێککەوتن ھەیە، چونکە ھیچ لایەنێک نەیتوانیوە بەشی ئەوەندە کورسی مسۆگەر بکات پارێزگار دیاری بکات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 730 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!