سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی یارانی
قەوڵتاسقەوڵتاسەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکانی کوردستان و جیهان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس
بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین.
[1]
مەسرور بارزانىمەسرور بارزانى
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!