سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی
قەوڵتاسقەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات و جەخت لە بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ماف و داواکانی پێکهاتەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ی کاکەییەکان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کاکەیی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێکڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەکانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ماف و داواکانی پێکهاتەکان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
[1]
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
25-01-202425-01-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!