بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکیی
داعشداعش، هەرێمى کوردستان و وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا لەسەر پابەندبوونی هاوبەشی درێژخایەن رێککەوتن.
دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
بەرپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق،
29-01-202429-01-2024، کۆبوونەوەی کۆمیتەى بەڕێوەبەری جێبەجێکارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە
هەولێرهەولێر ئەنجام دا.
کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنى ئه و پێشکەوتنانە بوو کە لە پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بەدیهاتوون لە چوارچێوەى یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئەیلوولی 2022 نوێ کراوەتەوە.
کۆمیتەکە ئه و پێشکەوتنانەى خستەڕوو کە بۆ چاکسازیی لە هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو رێککەوتن وەک بەشێک لە پابەندیی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی کە بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش مسۆگەر بکات.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە 2022دا هاتووە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیرى لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!