نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە یەکێتیی نووسەران دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
لە یادى پەنجا و چوار ساڵەى دامەزراندنى
یەکێتی نووسەرانی کوردیەکێتی نووسەرانی کورددا، بە گەرمى پیرۆزبایى له نووسەرانى کورد دەکەم، هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنى بەردەوامیان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و خزمەتى پیرۆزیان بۆ برەودان بە زمان و وێژەى کوردى دەڕوانم.
نووسەرانى دڵسۆزى کورد هەمیشە بۆ هۆشیارى و پاراستنى ناسنامەى نەتەوەیى و نیشتمانیى کورد و کوردستان و بنیاتنانى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى، ڕەنج و خزمەتێکى زۆریان کردووە و هەوڵى بەردەوامیان بۆ چەسپاندنى بەهاکانى پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیى داوە.
سڵاو لە گیان و یادى ئه و کەڵە نووسەرانەى بە خزمەت و بەرهەمەکانیان هەمیشە لە بیرى ئێمەدا دەمێننەوە و بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.
[1]
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
10-02-202410-02-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!