بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:=KTML_End=
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بکات و ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ گەلەکەمان. [1]
#مەسعود بارزانی#
29ی شەعبانی 1445ی کۆچی
#10-03-2024#