ناونیشانی بابەت: ئایا خۆشتن لەکاتی سووڕی مانگانە و دوای منداڵبوون ئاساییە
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێک لە بیروباوەڕە هەڵەکان لای بەشێک لە خانمان ئەوەیە کە ئەگەر لەکاتی سووڕی مانگانە یان دوای منداڵبوون خۆیان بشۆرن زیانی دەبێت بۆیان، بە جۆرێک بەشێکیان پێیان وایە دەبێتە هۆی زیاد بوون یان کەمبوونی بڕی خوێنی سووڕی مانگانە و زیانی دەبێت.
ئەم بابەتە هیچ بەڵگەیەکی زانستی لە پشت نییە و بەپێچەوانەوە زۆر گرنگە خانمان لەم دوو کاتەیا گرنگییەکی زۆر بە پاکوخاوێنی بدەن کە هەم لەڕووی جەستەیی و دەروونیشەوە وادەکات زیاتر هەست بەباشی بکەن و بەدووربن لە هەوکردنی کەروویی یان بەکتریا. جگە لەمەش خۆشتن بە ئاوی گەرم یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت و بەگشتی ئازاری ماسوولکەکان.
بۆیە ڕێنمایی ئێمە بۆ خانمان ئەوەیە کە لەم دوو کاتەدا گرنگی بە پاکوخاوێنی و تەندرووستی خۆیان بدەن و ئەگەر بابەتێک بەڵگەی زانستی لە پشت نەبێت کاری پێ نەکرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 58 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!