سەرۆک بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی (دارا مەحموود بەگ) کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی دارا مەحموود بەگ
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان لە خانەوادەی دارا مەحموود بەگ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دارا مەحموود بەگ)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاک (دارا مەحموود بەگ) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
[1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
25ی حوزەیرانی 2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!