تیمی شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# درێژە بە سەرکەوتنەکانی لە کۆبوونەوەی یەکەمی خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا و لە دووەم یاری خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی (الرصیل) بوونەوە.
یارییەکە لە کاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە #15-02-2024# لەنێو هۆڵی هۆتێل ئەنتەر لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق بەڕێوەچوو، دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز دواجار بیرمەندوو بیرکۆڵانی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی (5-1) خاڵ لە یانەی ناوبراو ببەنەوە و بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکانی، پێشمەرگە دووەم سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە کۆبوونەوەی یەکەمی خولەکەدا.
جێگەی باسە یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەم تا ڕێکەوتی #17-02-2024# بەردەوام دەبێت و یاریزانانی پێشمەرگەش لە کێبڕکێی تیمەکان بەردەوام دەبن. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 50 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!