بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای #ئامەد#ی باکووری کوردستان 13 هەزار و 253 کەس زیادیکردووە و بووەتە ملیۆنێک و 818 هەزار و 133 کەس.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا رۆژی سێشەممە #06-02-2024#، دوایین داتاکانی تایبەت بە نوێکردنەوەی ژمارەی دانیشتوان و تۆمارکردنی ناونیشانی نیشتەجێبوونی لە راپۆرتێکدا بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کە پار ملیۆنێک و 804 هەزار و 880 کەس بوو، ئەم ساڵ 13 هەزار و 253 کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە ملیۆنێک و 818 هەزار و 133 کەس. هەر بەگوێرەی ئامارەکە، 917 هەزار و 980ی دانیشتووانی ئامەد رەگەزی نێر، 899 هەزار و 153 کەسیش رەگەزی مێن.
ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئامەد بەم جۆرەیە: باغڵار 394.338، بیسمیل 119.972، چەرموگ 49.900، چنار 78.351، شانکوش 10.771، دیجلە 38.533، گەل 23.712، ئەرخەنی 137.492، هێنی 32.777، هێزرۆ 17.772، پایاس 425.143، کاراز 15.537، قوڵپ 37.576، لیجە 26.168، فارقین 87.707، سور 98.938 و باژارێ نوو 223.446 کەسن. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 100 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!