پارێزگاری #هەولێر# ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ تەواوکردنی ئیفرازسێ و گەیاندنی ئاو بۆ ماڵان لە هەر کاتژمێرێکدا بڕی دوو هەزار و 500 مەتر سێجا ناردنی ئاو بۆ ناوەندی هەولێر زیاد دەکات و کێشەی کەمئاویی گەڕەکەکانی هەولێر چارە دەبێت.
#ئومێد خۆشناو# وتی: بە یەکەوە بەستنەوەی هەردوو لوولەی کۆن و نوێی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز سێ بۆ نێو سەنتەری شاری هەولێر کاری لەسەر کراوە و تەواو بووە، دوای چەند جارێک شکانی لوولەی ئیفراز سێ، لەنێو وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز و زیانگەیاندنی بە بەشی فیلتەرکردنی ئاوی وێستگەکە و لە دەستدانی توانای ناردنی سێ هەزار مەتری سێجای ئاو لە بری ناردنی 10 هەزار مەتر سێجای ئاو لە هەر کاتژمێرێکدا، ناچار بووین هەم بەشێک لەو لوولەیەی کێشەی هەبوو بگۆڕین هەم پەمپێکی کۆنی ناردنی ئاو بگۆڕین.
ڕاشیگەیاند، دوای ئەم هەنگاوە لە هەر کاتژمێرێکدا بڕی دوو هەزار و 500 مەتر سێجا ناردنی ئاو بۆ هەولێر زیاد دەبێت، بەمەش لە هەر 24 کاتژمێردا زیاتر لە 60 هەزار مەتر سێجای ئاو دەگاتە مەڵبەندی هەولێر. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 565 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!