حەسەن تەکەڵتوو بەس وەرە و هەڕۆ، زەی بەرماران نابێت بە هیی توو.
حەسەن ناوە بۆ پیاو. تەکەڵتوو: چەند قەد لبادێکە لەژێر قەڵتاغی زینی وڵاخدا دادەنرێت، بۆ ئەوەی پشتی ئازار نەدات (فەرهەنگی خاڵ)، لەگەڵ ئەوەدا وەک نازناو بۆ پیاو بەکاردێت، زەوی بەرماڵان: بە زەوییەکی باش دەوترێت کە نزیکی ماڵ بێت، جوتیار زووزوو دەستی پێی ڕابگات و بەرهەمی باش بهێنێت، بۆ ناکەسێک بەکاردێت کە بەردەوام بێت و بچێت، بۆ ئەوەی هەلێک بدۆزێتەوە و ببێتە خاوەنی شتێک کە شایەنی نییە. [1]