داودەرلینگت شەکری لێباریی، لە بۆت نەمایمە کوتکی ساوەری.
داودەرلینگ: لێواری خوارەوەی لینگەکانی دەرپێ درێژی وەک شرواڵ (فەرهەنگی شێخانی)، داودەرلینگت شەکری لێباریی: مەبەست لە کەسێکە کە لە کاردا پێی بەخێر بێت و داهاتی زۆر بەدەست بهێنێت، کوتکی ساوەر: جۆرێک چەکوشی دارینە، ساوەری پێ دەکوترێت، واتە: ئەو کەسەی کە ساوەر دەکوتێت، دەستی بە بڕشت بێت، مەبەست لە کەسێکە کە لە کاردا دەستهاتی زۆر و بەبڕشت بێت. [1]