ناونیشانی بابەت: ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بنکەی شوێنەواری چەمچەماڵ دەکرێت
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەمەبەستی کۆکردنەوە و پاراستنی پارچە شوێنەواری و کەلەپوورییەکانی سنوورەکە، بنکەیەکی شوێنەوار لە سنووری قەزای #چەمچەماڵ# دەکرێتەوە.
حوسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری #سلێمانی# بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: فەرمانی کردنەوەی بنکەکە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوارەوە دەرچووە و ئێستا دەست بە ئامادەکارییە پێویستەکان کراوە.
گوتیشی: ھاووڵاتییەکی شوێنەواردۆستی ناوچەکە بەناوی (مەریوان کەریم ئاغای ھەمەوەند)، ماڵ و مۆزەخانەی خوالێخۆشبوو کەریم ئاغای ھەمەوەندی، بە تەواوی پێداویستی و کەلوپەلەکانییەوە خستووەتە خزمەتی فەرمانگەکە و ڕادەستی قایمقامی چەمچەماڵی کردووە، بۆ ئەوەی فەرمانگەکەی تێدا بکرێتەوە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوووری سلێمانی، کردنەوەی ئەو بنکەیەی شوێنەوار لە ناوچەکە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە کۆکردنەوە و پاراستنی پارچە شوێنەواری و کەلەپووورییەکان و پاراستنی کولتوور و ڕەسەنایەتیی ناوچەکە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,072 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!