چاوێ بە پیاوێ دەسووڕێنێ
هەندێک لە کیژوکاڵ بۆ شووکردن و مێردکردن زۆر درەنگ قسمەتیان هەڵدەقەنێت، جاریش هەیە دەچنە سەرووی (45) ساڵیش هێشتا لە ماڵەباوانن و کەزیی قەیرەیی دەهۆننەوە، بەڵام خاوەنی مێرابێکی جوانی زۆر جوانن و پیاو حەز دەکات پڕ بەچاو سەیریان بکات و ئاوڕیان بۆ بداتەوە و هەڵدەگرێت جگەرەیان بە دیارەوە دابگیرسێنرێت، ئینجا ئەگەر کیژێک بە ساڵدا چووبێت و مێرابێکی زۆر جوانی هەبێت لە کوردەوارییدا دەوترێت: هێشتا چاوێ بە پیاوێ دەسووڕێنێ.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!