شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #کۆیە#ی پارێزگای #هەولێر# لە باشووری کوردستان.[1]
شارەدێی #دێگەڵە# بەدووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر، بەدووریی 24 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شارۆچکەی کۆیە.
ناوبانگی دێگەڵە زیاتر بۆ سەردەمی شەڕی براکوژی و دوو ئیدارەیی دەگەڕێتەوە لە ھەرێمی کوردستاندا، ئەو کاتەی شەڕ لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا ڕوویدا، بە ھێڵی نێوانیان (ھێڵی تەماس) دەوترا سنووری دێگەڵە.