هەمیشە لە نزیکەوە پاڵپشتی لە تیمەکان دەکات و خەمخۆر و هاوکاریانە، #شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ئەو سەرۆکەی کە مەیدانی و پێشمەرگە ئاسا لەنێو یاریگەکان پاڵپشتی لە تیمەکانی یانەکە دەکات.
بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ئامادەکاری و مەشقەکانیان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #11-09-2024# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە هاوڕێ لەگەڵ حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد#ی جێگری سەردانی مەشقەکانی تیمی بالەی پێشکەوتوانی کرد کە لە ئامادەکاریدان بۆ بەشداری لە وەرزی نوێی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق و لە وتەیەکدا سەرۆکی یانە وێڕای پیرۆزبایی لە ڕاهێنەران و یاریزانان پاڵپشتی بۆ دووپات کردنەوە و ڕایگەیاند کە دڵخۆشم بەو تیمەی کە بەم شێوەیە و لە خۆبوردوانە ئامادەکاریان دەستپێکردووە و دەیانەوێت ئەنجام و دەسکەوت بۆ خۆیان و یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەدەست بهێنن.
هەروەک وتیشی ئێوە داهاتووتان گەشاوەیە و لە نزیکەوە لەگەڵتان دەبین و دەمانەوێت لە خولە بەهێزەکەی ئێراق دا بە ئاستێکی بەرزەوە بتان بینین.
لە کۆتاییش د. سەڵاح کانەبی ڕاهێنەری تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە بە ناوی خۆی و سەرجەم یاریزانانی تیمەکەیانەوە سوپاسی سەرۆکی یانە و جێگری سەرۆکی کرد کە ئەو پاڵپشتییە گەرمەیان دەکەن و بەڵێنیان دووپات کردەوە کە بۆ ئامانجەکەیان کە سەرکەوتنەکانە کۆڵنەدەن. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 487 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!