قەرەتەپە، گوندێکە سەربە شارەدێی #یایچی#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #عەلاوە مەحمود#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #قزلیاری تازە# لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #کومبەتلەر#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #ئیدریس خەزعەل#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە لە نەتەوەی کورد و تورکمانن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (330) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (524) کەس بووە.[1]