حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند،
وریا حەمەکەریموریا حەمەکەریم ناوێکی دیاری ناو فەزای رۆژنامەگەری کوردی بوو بەو کۆچەی کەلێنێکی گەورەی لە ناو دونیای میدیا و رۆژنامەگەری دروست کرد و هەواڵی ماڵئاواییەکەی نیگەرانی کردین.
ئەمرۆ هەینی
07-02-202507-02-2025، مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، هەواڵی ماڵئاوای رۆژنامەنوس مدیاکاری دیار و بە ئەزموون وریا حەمەکەریم نیگەرانی کردین.ئاماژەی بەوەشکرد، بەو بۆنە خامناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خۆمان و کەسوکار و هاوکارانی دەکەین.
باسی لەوەشکرد، ئاشکرایە کە وریا حەمەکەریم ناوێکی دیاری ناو فەزای رۆژنامەگەری کوردی بوو بەو کۆجەی کەلێنێکی گەورەی لە ناو دونیای میدیا و رۆژنامەگەری دروسکرد.
لەکۆتایشدا دەڵێت، جارێکی دیکە پرسە و سەرخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و سەبووری و بۆ دایکی و کەسوکاری و هوپیشەکانی دەخوازین.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!