جارێک موفتی زەهاوی، لە بەغدا لەلای والی دائەنیشێ و لە تەنیشتییەوە ئەبێ و سەرینێک لە بەینیانا ئەبێ. لەو وەختەدا یەکێک لە کوردە فەیلییەکان ئەبەنە لای والی و والی زۆر تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: بریا ئەمزانی بەینی کورد و کەر چەندە!
خێرا موفتی زەهاوی هەڵئەداتێ ئەڵێ: تەنها سەرینێک! والی کە لا ئەکاتەوە زۆر شەرمەزار ئەبێ و داوای لێبوردنی لێ ئەکا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=