یەکێکە لە شارەدێیەکانی #شارۆچکەی شێخان# لە پارێزگای #دهۆک#ی باشووری کوردستان. [1]
ئەم شارەدێیە وەکوو ھەموو شارەدێکانی تری شارۆچکەی شێخان ھەر لە ساڵی شەستەکانەوە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی بە عەرەباندن بووەوە بە تایبەتیش دوای ساڵی 1975 کە دانیشتووانی کورد ڕاگوێزرانە شارۆچکەی #ئاکرێ# و شارۆچکەی #بەردەڕەش# و کۆمەڵگە بەزۆرەملێکانی (قەسرۆک و چڕە و کەڵەکچی)، چەند ھۆزێکی عەرەبیان ھێنایە جێگەی کوردان، دوای ڕاپەڕین ناوچەکە ئازادکرا و عەرەبە ھاوردەکان گەڕانەوە بۆ دەوری شاری #موسڵ#.