بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دەستخۆشی و سوپاسی خۆم ئاراستەی سەرۆکایەتی و هەموو ئەو ئەندام و کوتلە سیاسیانەی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم کە ڕۆڵی ئەرێنیان بینی لە پەسەندکردنی پڕۆژەی بەپارێزگابوونی #هەڵەبجە#، هەروەها دەستخۆشی لە فڕاکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم کە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی ئەو دەستکەوتەیان بۆ خەڵکی هەڵەبجە و کوردستانیان مسۆگەر کرد و هاوکاری یەکتر بوون بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی خۆشەویست و پێزانینم بۆ ڕۆڵی هەموو ئەو بەڕێزانە هەیە کە هەوڵیان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە داوە.
هەروەها پیرۆزباییەکی گەرمیش لە خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە و هەموو کوردستانیانی ئازیز دەکەم، هیوادارم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەی زیاتری ئەم دەڤەرە قوربانیدەرەی کوردستان و ساڕێژبوونی برین و ئازارەکانی هاووڵاتیانی هەڵەبجە.
هەر لەو بۆنەیەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین و هیوای خێر و خۆشی بۆ خەڵکی هەڵەبجە و هەموو کوردستانیان دەخوازین.[1]
مسعود بارزانی
14ی نیسانی 2025
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!