شێخ محەمەدی شەشوولەیی، پەڵەگەنمێکی هەبوو لەو دەشتی دزەییە، ڕۆژێک ئەچێ بۆ لای گەنمەکەی، سەیر ئەکا وا لە نزیک گەنمەکەی ئەوەوە شوانێک خەریکە بلوێر لێ ئەدا. ئەمیش بانگی ئەکا ئەڵێ: «ڕاعی ڕاعی! ئەو سەوتە حەزینە لەو نایە ڕەقیقەوە بە ئەنغامی شەفەتەینە؟ یا بە تەحریکی ئەسابیعانە؟» شوانەش ئەڵێ: «مامۆستا بە سەری تۆ پێمەڕی من نەچووەتە ناو دەغڵی تۆوە.» مامۆستا ئەڵێ: «ماشاڵڵا جەهل عەجایبە.»[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=