کورديپيديا أکبر مصدر کوردي للمعلومات بلغات متعددة!
حول كورديبيديا
امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
 البحث
 ارسال
 الأدوات
 اللغات
 حسابي
 البحث عن
 مظهر
  الوضع المظلم
 الإعدادات الافتراضية
 البحث
 ارسال
 الأدوات
 اللغات
 حسابي
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
المکتبة
 
ارسال
   بحث متقدم
اتصال
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 المزيد...
 المزيد...
 
 الوضع المظلم
 شريط الشريحة
 حجم الخط


 الإعدادات الافتراضية
حول كورديبيديا
موضوع عشوائي
قوانين الأستعمال
امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
تقيماتکم
المفضلات
التسلسل الزمني للأحداث
 النشاطات - کرديبيديا
المعاينة
 المزيد
 الاسماء الکوردية للاطفال
 انقر للبحث
أحصاء
السجلات
  586,069
الصور
  124,400
الکتب PDF
  22,119
الملفات ذات الصلة
  126,461
فيديو
  2,193
اللغة
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
صنف
عربي
السيرة الذاتية 
6,493
الأماکن 
4,865
الأحزاب والمنظمات 
44
المنشورات 
33
المتفرقات 
10
صور وتعریف 
284
الخرائط 
19
المواقع الأثریة 
61
المطبخ الکوردي 
1
المکتبة 
2,907
نكت 
4
بحوث قصیرة 
21,467
الشهداء 
5,170
الأبادة الجماعية 
1,468
وثائق 
998
العشيرة - القبيلة - الطائفة 
6
احصائيات واستفتاءات 
13
فيديو 
64
بيئة كوردستان 
1
قصيدة 
38
الدوائر 
148
النصوص الدينية 
1
مخزن الملفات
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   المجموع 
274,973
البحث عن المحتوى
پیاوێکم لابوو لە بەغدا «مام پیرداود»مان پێ ئەوت، خەڵکی «دیبەگە»ی دەشتی دزەیی بوو
صنف: نكت
إنّ معلومات كورديبيديا نابعة مِن كلِ زمانٍ ومكان، وتبقى لكلِ زمانٍ ومكان!
شارک
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
تقييم المقال
ممتاز
جيد جدا
متوسط
ليست سيئة
سيء
أضف الی مجموعتي
اعطي رأيک بهذا المقال!
تأريخ السجل
Metadata
RSS
أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
أبحث علی سجل المختار في گوگل
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پیاوێکم لابوو لە بەغدا «مام پیرداود»مان پێ ئەوت، خەڵکی «دیبەگە»ی دەشتی دزەیی بوو
پیاوێکم لابوو لە بەغدا «مام پیرداود»مان پێ ئەوت، خەڵکی «دیبەگە»ی دەشتی دزەیی بوو
پیاوێکم لابوو لە بەغدا «مام پیرداود»مان پێ ئەوت، خەڵکی «دیبەگە»ی دەشتی دزەیی بوو، پیاوێک بوو بە دوو بارا هەژار بوو، ئەوی خوا عەرەبییشی دانابێ ئەو نەیئەزانی. ئەو سەردەمە بوو، کە حاجییەکانی کوردەواری ئەهاتن ئەچوون بۆ حەج. دیارە ئەمانە بە «بەغدا»دا تێئەپەڕن، ئەمانەش کە دێن، خۆت ئەیزانی، بە تایبەتی کە هاوین بێ، زۆرتریان دزداشەیەک لەبەر ئەکەن و پشتێنێکی بە سەرەوە ئەبەستن و حەمایلەکەیان ئەخەنە ملیان و دیارە جەمەدانییەکیشیان بە سەرەوەیە، ڕاستی پیاو ئەمانە بە حاجی نازانێ، بەڵام با حاجی بن!

مام پیرداودی لای منیش ئێوارە وەخت بوو. دزداشەیەکی سپیی تازەی لە بەرا بوو، جامانە ڕیشوەدارەکەی بە دەور سەرەوە بوو، لە چەقی بەردەرگای مزگەوتەکەدا لەسەر چیچکان دانیشتبوو، جگەرەیەکی قامیشی بە لالێوەوە بوو، جگەرەکەی ئەکێشا و سەیری ئەو عالەمەی ئەکرد، کە ئەهاتن و ئەچوون! هەندێ کەسیش هەن لە بەغدا، قاوەی دەستگێڕ ئەگێڕن، تووشی هەر کەسێ ئەبن، ئەیدەنێ و پارەی لێ ئەسێنن، بڕوات ببێ سواڵ گەلێ باشترە لەو ئیشەی ئەوان. ئەوەندەم زانی کابرایەکی ڕەشی پیسی شڕی چڵکنی گرژن جەزوەیەکی قاوەی بە دەستەوەیە لە دوورەوە «مام پیرداود»ی بەدی کرد و بۆی کشا، لە باوەڕی ئەوا ئەم حاجییە و هاتووە بۆ حەج ئەچێ، هیچ نەبێ شتێکی لێ ئەبەستێتەوە! هات و لە بەردەم «مام پیرداودا» تەقەیەکی لە فنجانەکانەوە هێنا و قاوەیەکی تێکرد و لەبەردەمیا ڕایگرت. مام پیرداودیش هیچ سێ و دووی لێ نەکرد و وەری گرت و خواردیەوە. فنجانەکەی دایەوە دەست کابرا، جگەرەکەی نەفەسێکی مابوو، نەفەسەکەی لێ دا و تا ئەم ئەمەی کرد کابرا قاوەیەکی تریشی بۆ تێکرد و ئەویشی وەرگرت و خواردیەوە.

ئەم قاوەچییانە ڕەوشتیان وایە لە قاوەی یەکەم و دووهەمدا ئەگەر کابرا نەیوت بەسە، بۆی ئەکەن بە سێ فنجان و ئیتر بۆی تێ ناکەن، جا لەبەر ئەوە کە «مام پیرداود» نەیوت بەسە کابرا قاوەی سێهەمیشی بۆ تێ کرد، ئەویش وەری گرت خواردیەوە و فنجانەکەی دایەوە دەستی.

کابرا ئیتر ڕاوەستا و چاوەڕێی ئەوە ئەکا، کە هیچ نەبێ مام پیرداود حاجییە، دەست بەرێ پەنجا فلسی بداتێ، خۆ مام پیرداودیش ئەسپێ لە گیرفانیا فەتاح پاشا ئەکا، هەر نازانێ دنیا چ باسە. کابرا، کە سەیری کرد هیچ دیار نییە و زۆریش وەستا، ڕووی کردە مام پیرداود و وتی: «عمی اشو ما تلعب ايدک؟» واتە: مامە وەکوو ئەتبینم دەستت ناخەیتە کار. مەبەستی ئەوە بوو یانی دەست ناکەی بە گیرفانتا پارە دەربێنی!

مام پیرداودیش هیچ چۆنیەتی دانیشتنەکەی تێک نەدابوو و نەشیئەزانی کابرا ئەڵێ چی. سەرێکی بۆ بەرز کردەوە و وتی: چ دەرێ؟ کابراش نەیئەزانی ئەم ئەڵێ چی، هەر ئەیوت: «عمی اشو ما تلعب ايدک؟!»

لەو وەختەدا مام پیرداود دەستی برد کیسە توتنەکەی لە پشتێنەکەی کردەوە، پەڕەیە بەرماخی دەرهێنا و ئەغزە کۆنەکەی کردبوو بە پێچی جامەدانەکەیا، ئەویشی هێنا، لەبەر ئەوەی قاوەی خواردبۆوە ئارەزووی جگەرەی بوو، دەستی کرد بە جگەرە تێکردن! کابرای قاوەچی، کە ئەمەی چاو پێکەوت دەستێکی ڕاوەشاند و وتی: «انی اقول هيچی تلعب بيدک» واتە ئەڵێم وا تۆ دەستت بخەیتە کار؟ ئەمیش هەر ئەیوت: چ: دەرێی؟!

کابرا سەیری کرد هیچ کەڵکێک لەمە وەرناگرێ، قاوەکەی لە دەست دەرچوو، زۆریش ماتڵ بوو و سەری خۆی حیز کرد و بە بۆڵەبۆڵ لێیدا ڕۆیشت، لەبەر ئەوەی چاوی لە خەڵکی ترەوە بوو، نەیشیوێرا جەمەدانەکەی لەسەر بکاتەوە. لێرەدا سەیرتر ئەوە بوو وەکوو کابرا ئەڵێ: ئاش لە خەیاڵێک ئاشەوان لە خەیاڵێک. کابرای قاوەچی لای وا بوو نێچیرێکی قەڵەوی دەست کەوتووە و ئێستا بەبێ قڕە پارەیەکی باشی لێ دەست ئەکەوێ. مام پیرداودیش لای وا بوو، لە دیوەخانەکەی «سلێمان ئاغا»دایە لە «دیبەگە»یە. کابرای قاوەچیی ئاغا قاوە بەسەر کرمانجەکانا ئەگێڕێ! ئیتر هیچ ئەوەی بە دڵا نەئەهات، کە ئەمە «بەغدا»یە و ئەبێ پارە بدات.

تەنانەت لە پاشا من پێم وت: بۆچ ئەو قاوەت وەرگرت؟ وتی: لۆ؟ وتم: ئاخر ئەبێ پارە بدەیت. وتی: کو ئەبێ پارەش بدەم؟! وتم: ئەی بۆچ سێبەری بن ئەشکەوتە؟ وتی: کو خۆ لە کن خۆمان چ پارە و مارە نینە، جا من پارەم لە کوێ بوو بیدەم! وتم: کە واتە زۆر چاکە[1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 215 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!
هاشتاگ
السجلات المرتبطة: 1
صنف: نكت
الدولة - الأقلیم: عراق
المدن: بغداد
البيانات الوصفية الفنية
حصلت کوردیپیدیا علی حق النشر لهذا السجل من قبل صاحب(ة) السجل!
جودة السجل: 94%
94%
تم أدخال هذا السجل من قبل ( کشمیر کەریم ) في 27-04-2025
تمت مراجعة هذه المقالة وتحریرها من قبل ( شادی ئاکۆیی ) في 27-04-2025
عنوان السجل
لم يتم أنهاء هذا السجل وفقا لالمعايير کورديپيديا، السجل يحتاج لمراجعة موضوعية وقواعدية
تمت مشاهدة هذا السجل 215 مرة
QR Code
  موضوعات جديدة
  موضوع عشوائي 
  خاص للسيدات 
  
  منشورات كورديبيديا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| اتصال | CSS3 | HTML5

| وقت تکوين الصفحة: 0.141 ثانية