«ڕەشید جەودەت» سەرکردەی لەشکر ئەبێ لە دیوانیە، ڕۆژێک ئۆتۆمۆبێلێکی تاکسی دێت، ئەویش ئەڵێ:
«جا السیارە» پێی ئەڵێن: «ڕەشید بەگ نابێ وا بڵێیت. ئەبێ بڵێیت؛ جائت السیارە».
ڕۆژی دوایی لۆریێک دێت، ئەویش ئەڵێ: «جائت اللوری» دیسان زابتەکان پێی ئەڵێن ڕەشید بەگ نابێ وا بڵێیت، ئەبێ بڵێی «جا اللوری».
ئەویش توڕە ئەبێ، ئەڵێ: «هەی ناجنسنینە! ئەمە چ زمانێکە؟ مەکینە یەک مەکینە بەنزین یەک بەنزین، تایە یەک تایە، ئۆتۆمۆبیلچی یەک ئۆتۆمۆبێلچی. ئیتر ئەم «جا» و «جائت»ە لە کوێوە هات؟». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=