دوو کابرای خۆشناو بۆ ترێ فرۆشتن ڕێگایان ئەکەوێتە ئەو دەشتی دزەییەوە بە لای گوندێکا تێ ئەپەڕن، سەیر ئەکەن وا یەکێک لەسەر بانێک هەر دوو دەستی خستووەتە بنا گوێی و دەنگێکی لێوە دێت. یکێکیان لای وا ئەبێ ئەم کابرایە: هەی ترێ، ئەکا. زۆری پێ ناخۆش ئەبێ. ئەڵێ: وا ترێ لە می گوندەی هەنە با بچین لۆ گوندێکی کە. ئەویکەیان ئەڵێ: کورە مار وێران نەبی ئەوە هەی ترێ نییە. ئەوە بانگی دەدرێ.
ئەڵێ: بانگی چنە؟ ئەڵێ: کورە چما نازانی، بانگی حەمەدی ڕیسوان. ئەڵێ: چما بانگی حەمدی ڕیسوان چنە؟ ئەڵێ: کورە چنە؟ یانی دە وەرنە نوێژان، دە وەرنە نوێژان![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=