ساڵیادی (85) ساڵەی دەرکردنی ژمارە یەکی (ڕۆژنامەی خورماڵ)ە، لەلایەن #شاکر فەتاح#، دەبوایە ئەمڕۆ دیدارێک بکرایە یان وەک ڕۆژی #خورماڵ# دیاریبکرایە، لە هەر شارێکیتر بوایە دەکرایە ڕۆژی ئەو شارە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ڕێکەوتی #03-06-1940# ژمارە 1ی ڕۆژنامەی خورماڵ بۆ یەکەمجار لە مێژووی ناوچەکە دەرچوو، دەرکردنی ڕۆژنامە بۆ یەکەمجار لە سنووری #هەڵەبجە# و خورماڵ و #شارەزوور# و هەورامان بەناوی ڕۆژنامەی خورماڵ لە حەفتەیەکدا دوو ژمارەی لێ دەردەچوو کە 24 ژمارەی بڵاوکردەوە، یەکەم ژمارەی لە ڕێکەوتی 03-06-1940 دەرچوو، کۆتا ژمارەی لە #30-09-1940# دەرچووە، ڕۆژنامەکەی لە باخچەکە هەڵی دەواسی لە ڕۆژنامەکە باسی هەواڵەکانی خورماڵ و هەڵەبجە و #سلێمانی#، هەروەها باسی جەنگی جیهانی دووەم دەکرد، ڕۆژنامەی خورماڵ کە زۆرترین زانیاری تێدایە بۆ ئەو کات لە ساڵی 1983 لە #بەغدا# لە پەرتووکێکدا چاپی دەکات.
لە ژمارە یەکدا باسی کردنەوەی باخچەی گشتی خورماڵ دەکات کە دەڵێت لە سێ ڕۆژ تەواو کراوە نزیکەی 14 گوند کرێکاریان ناردووە و هەروەها هەر لە ژمارە یەک باسی ئەو هاوکاریانە دەکات کە پێشکەش بە باخچەی گشتی خورماڵ کراون و باسی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەکات کە خۆی کردبوویە.
م. شاکر فەتاح لە کۆتایی ساڵی 1939 دەبێتە بەڕێوبەری کارگێڕی لادێی خورماڵ واتە بەڕێوبەری شارەدێی خورماڵ تا 30-09-1940. واتە هەمووی (10) مانگ بەڕێوەبەری شارەدێ بووە سێ پڕۆژەی گرنگی ئەنجامداوە:
یەکەم: دەرکردنی ڕۆژنامەی خورماڵ.
دووەم: کردنەوەی باخچەی گشتی.
سێیەم: کردنەوەی قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری.
ئەوەی شاکر فەتاح کردوێتی بۆ خورماڵ تا ئێستا هیچ کەس نەیکردووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ پەیکەرێک یان قوتابخانە یاخود هیچ باخچەیەک بەناویەوە نەکراوە. [1]
نووسینی: #سەرچڵ یونس#
سەرچاوە: ڕۆژنامەی خورماڵ. شاکر فەتاح. چاپخانەی (الحوادت). بەغدا 1983.