مجەوەرێک لە «#دێلێژە#» هەبوو «مام ڕەسووڵ»ی ناو بوو، شەوێک لە مزگەوت مەولوودی کرابوو هەموو دێلێژەیی کۆ ببوونەوە. گەورە و بچووک هەرکەس هەڵئەستا ئەیوت: توخوا مام ڕەسووڵ ڕحمەت لە باوکت تۆزێ ئاوم بدەرێ مام ڕەسووڵ ئەوەندە هەستا و دانیشتبووە و بەجارێ پەکی کەوتبوو. ئەمجا هەرکەس بیوتایە مام ڕەسووڵ ڕەحمەت لە باوکت تۆزێ ئاوم بدەرێ ئەیوت: «لەعنەت لە باوکم و ئاوت نادەمێ».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=