دکتۆر #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێراق، لە بروسکەیەکدا هیواخوازە کە #حزبی شیوعی کوردستان# ڕۆڵی زیاتر لە چەسپاندنی ئاشتی و تەبایی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان و ئێراق ببینێت.
دەقی بروسکەی پیرۆزبایی دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئێراق:
بەڕێز هاوڕێ #ئەبو کاروان#
سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەکوو سکرتێری حزب، گەرمترین پیرۆزبای لە جەنابتان و هاوڕێکانتان دەکەم.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و هیوادارم حزبەکتان ڕۆڵی زیاتر ببینێت لە چەسپاندنی ئاشتی و تەبایی و پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان و ئێراق و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک. [1]
شاد و سەرکەوتوو بن.
دکتۆر لەتیف ڕەشید
#08-07-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=