#مەسرور بارزانی#، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی 16ی ئابدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پارتی حیزبی لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارییەتییە گەورەکان و بەهێز ڕاگرتنی ئیرادەی کوردستانییانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە #16-08-2023#، 77مین ساڵیادی دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک #مەسعود بارزانی#یە. مەسرور بارزانی دەڵێت: پارتی حیزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە.
وەک مەسرور بارزانی دەڵێت: پارتی تاوەکوو ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشانگەیەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لە پێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان.
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، بە ڕێز و پێزانین و وەفادارییەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری مێژوویی و باوکی ڕۆحیی نەتەوەییمان #مستەفا بارزانی# و سەرکردەی شەهید
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە.
پارتی، وەک مەسرور بارزانی دەڵێت: هەرگیز حیزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریکراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکوو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەکەوەژیانی کوردستانە.
=KTML_Bold=پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی شازدەی ئابدا=KTML_End=
لە (77)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردە و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی کوردستان و سەرجەم کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم.
16 ئاب، تەنیا دامەزراندنی پارتێکی دێرین و پێشەنگی کوردستان نییە بە ڕابەرایەتیی باوکی ڕۆحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی نەمر، بەڵکوو لە هەمان کاتدا یادکردنەوەی قوتابخانەیەکی مەزن و پڕشکۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و خۆنەچەماندن و بەرگریکردنە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکانییەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان و تێکۆشان و هەمیشە لە سەنگەری هەرە پێشەوەی بەرگریکردنە لە قەوارە و خاک و مافەکانی گەلی کوردستان.
پارتی، حزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە، کە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و سەرفرازیی گەل و نیشتمان و شکۆی کوردستان تەرخان کردووە.
پارتی هەرگیز حزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریکراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکوو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەکەوەژیانی کوردستانە.
پارتی، حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارییەتییە گەورەکان و بەهێز ڕاگرتنی ئیرادەی کوردستانییانە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشانگەیەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لە پێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی #هەرێمی کوردستان# و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان.
لەم یادە شکۆدارەدا، بە ڕێز و پێزانین و وەفادارییەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری مێژوویی و باوکی ڕۆحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی و سەرکردەی شەهید ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە.
16 ئاب لە هەموو کوردستانییان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2023-08-16
[1]