ناونیشانی بابەت: بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر #قەڵای هەولێر# ماتەمینی دەستی پێ کرد
دوای ئەوەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی کۆچی دوایی #جەلال تاڵەبانی# سکرتێری گشتی #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان# بڵاوکردەوە و هەفتەیەک ماتەمینی گشتیی لە تەواوی کوردستان ڕاگەیاند، گەورەترین ئاڵای کوردستان لەسەر #قەڵای هەولێر# هێنرایە خوارەوە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سێی تشرینی یەکەم، جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
#نەوزاد هادی# پارێزگاری #هەولێر# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر قەڵای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی هەفتەیەک ماتەمینی لە کوردستان لەلایەن بارزانییەوە، ئاڵای کوردستان لەسەر قەڵای هەولێر هێنرایە خوارەوە.
زیاتر وتی، کۆچی دوای مام جەلال وەک سەرۆک و کارێزمایەکی گەورە، تەواوی کوردستانی خەمناک کرد، چونکە بوونی سەرکردە گەورەکانمان بۆ ئەو قۆناغە زۆر پێویستە و یەکگرتووی نێوان سەرکردەکانیش دەست کەوتی لێ درووست دەبێت.
جەلال حیسامەدین تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال، لە ساڵی 1933 لە گوندی #کەلکان# لە بناری چیای کۆسرەت لەدایکبووە و ساڵی 1959 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە و لە کاری سیاسیش بەردەوام بووە و ساڵی 1976 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراند و بووە سکرتێری گشتیی ئەو حزبە و ساڵی 1986 لەگەڵ
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی ڕۆڵی سەرەکییان لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی گێڕاوە و لە شاری تاران ڕێککەوتنێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆ کردووە.
ڕۆژی #07-05-2005# بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئێراقدا کوردێک بووە سەرۆک کۆمار، ئەو کەسەش مام جەلال بووە و ڕۆژی #18-12-2012#، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مێشک، لە بەغدا کەوتە نەخۆشخانە و دواتر بەپەلە گەیەندرایە ئەڵمانیا. [1]