جارێک #فایەق بێکەس# لە #سلێمانی# یاپراخ ئەخوا، عەزیز ئەفەنی قامیش ئەچێ بە سەریا ئەڵێ: فایەق چی ئەخۆی؟ فایەق ئەڵێ: بۆیە. ئەڵێ: بۆیە مەعنای چی؟ ئەڵێ: دواجار پێت ئەڵێم. کە یاپراخەکەی تەواو ئەکا دەست بە لێو و سمێڵیا دێنێ ئەڵێ: تۆ پرسیت ئەوە چی ئەخۆی؟ من ئەبێ بڵێم یاپراخ. ئەڵێی: بەشم بدە، ئەڵێم نایدەم، ئەڵێ بۆ چی؟ ئەڵێم بۆیە! کە واتە هەر لە ڕێگاوە لە کورتی ببڕێتەوە باشتر نییە؟! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=